ناوی زیاتر لە ٤٠٠ كەس بۆ دامەزراندن لە لیوای ٢٠ی هاوبەش ڕاگەیەندرا



وەزارەتی بەرگری عێراق داوا لەو كەسانە دەكات لە هەرێم كە ناویان هاتووەتەوە بۆ لیوای ٢٠ی هاوبەش، سەردانی بنكەی خۆبەخشی كەركوش بكەن لە دیالە بۆ چاوپێكەوتن.

وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری داوای لەو کەسانە کردووە کە ناویان هاتووەتەوە. بە مەبەستی چاوپێکەوتن سەردانی بنکەی کەرکوش بکەن لە دیالە و ئەم بەڵگەنامانەش لەگەڵ خۆیان ببەن: ناسنامە و ڕەگەزنامە یاخود کارتی نیشتمانی، ڕەگەزنامەی دایک، کارتی زانیاری، فۆرمی خۆراک، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامەی خوێندن کە نمرەی لەسەر بێت و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە باوەڕپێکراو بێت هەروەها شەش وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.

لیوای ٢٠ی هاوبەش كە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و ٧٠٠ پێشمەرگەیەو سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقە، ماوەی چەند ساڵێكە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دەکەوێتە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە.

بۆ ناوەکان کلیک لێرە بکە:

https://drive.google.com/drive/folders/1U-COzfqDLXdoV8lBnL9SM1BU0IZnE5xZ

داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
پێشت داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ئاشکرا کرا
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەگات
دواتر پەرلەمانتارێکی یەکێتی: هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەگات
پەیوەندیدار