وڵاتێکی عەرەبی دەیەوێت 100 تاکسی فڕیو بکڕێت



شانشینی سعودییە لە پلانیدایە 100 تەکسی فڕیو ( تاکسی فڕۆکە) بکڕێت و بیخاتە خزمەت سەرنشینان.

ئاژانسی ڕۆیتەرز و بلومبێرگ بڵاویانکردەوە، کۆمپانیا سعودییەکان لە پرۆسەی ئەنجامدانی گرێبەستی کۆتاییدایە بۆ کڕینی 100 تەکسی فڕیوی کارەبایی لە کۆمپانیای لیلیۆم ئێن ڤی ئەڵمانی.

بەپێی پلانەکەی شانشینی سعودیە، بە ڕێگەی ئاسمانی لە نێوان ئەو فڕۆکەخانە سەرەکییانەی کە لە وڵاتدا کار دەکات، پاڵپشتی ئەو فڕۆکانە دەکات.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، سعودیە یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەند لە پەرەپێدانی تەکسی فڕیودا واژۆکرد بۆ کڕینی ١٠٠ تەکسی فڕیو و پەرەپێدانی تۆڕێک لە شوێنی مەبەست بۆ ئەم جۆرە فڕۆکەیە لە سەرانسەری شانشینیدا.

بە پێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتەرز”؛ گروپی سعودیە (هێڵی ئاسمانی سعودیە) لە 18ی تەمموزدا ڕۆژنامەنووسان بانگهێشتی کۆنگرەیەک دەکات لە بارەگای لیلیۆم لە نزیک میونشن، لەو کۆنگرەیەدا تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی گرێبەستەکانی داهاتووی خۆیەوە پێشکەش دەکات.

کاتێک گرێبەستەکە تەواو بوو، ئەو گرێبەستە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکان بۆ کۆمپانیای لیلیۆم، هاوکات کۆمپانیاکە دەڵێت تا ئێستا ٧٨٠ گرێبەست و پێشنیاری گرێبەستی هەیە.

جێتی لیلیۆم بە کەمی ڕێژەی دەردانی کاربۆن دەناسرێتەوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە هۆیەکانی گواستنەوە و  گەشتە ئاسمانییە بەردەوامەکان و کورتکردنەوەی کاتی فڕین.

لە ڕێگەی کڕینی 100 فڕۆکەوە، “سعودیە” بەنیازە خزمەتگوزارییەکی پێشکەوتوو دەستپێبکات بۆ بەستنەوەی ژمارەیەک شوێنی گەشتکردن ، هەروەها پاڵپشتی دەکات لە ڕێگەی ئاسمانی لەنێوان ئەو فڕۆکەخانە سەرەکیانەی کە “سعودیە” تێیدا کاردەکات، وەک خزمەتگوزارییەکی تایبەت بۆ میوانانی پلە یەک و بزنس.

وەزارەتی ناوخۆ دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتی ناوخۆ دامەزراندنی ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە
دواتر مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە
پەیوەندیدار