نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



نرخی زێڕ بەهۆی دابەزینی ئاستی هەڵاوسانی ئابووری لە ئەمریكا بەرزبووەوە و نرخی یەك مسقاڵ گەیشتە 507 هەزار دینار و بۆ هەر مسقاڵێك ئەمڕۆ نزیكەی 30 دۆلاری چۆتەسەر.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبۆتەوە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی هەڵاوسانی ئابووری لە ئەمریكا، كە ئەمەش بە ئەرێنی بۆ نرخی زێڕ شكاوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ گەیشتۆتە 2 هەزار و 408 دۆلار و نزیكەی 30 دۆلار بەرزبۆتەوە و ئەوەش بەرزترین نرخە بەراورد بە مانگی ڕابردوو.

ئاشكراشی كرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 578 هەزار دینار و عەیاری 21 بووە بە 507 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 436 هەزار دینار.

 

مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە
پێشت مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە
وەزیری پەروەردە بۆ یەکپۆشی خوێندكاران بڕیارێکی دەرکرد
دواتر وەزیری پەروەردە بۆ یەکپۆشی خوێندكاران بڕیارێکی دەرکرد
پەیوەندیدار