مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی کۆبوونەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی شنگال تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ پێةج شەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەکراوە، سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ئاسايشى نیشتمانيى عێراق بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کردەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکە، هەردوولا  لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە هاوڕابوون.

وڵاتێکی عەرەبی دەیەوێت 100 تاکسی فڕیو بکڕێت
پێشت وڵاتێکی عەرەبی دەیەوێت 100 تاکسی فڕیو بکڕێت
نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەندیدار