داوای هاوتاکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت لەگەڵ بەغدا



وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی زیادکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانەوە دەڵێت، “داوامانکردووە شاندێکی وەزارەت سەردانی بەغدا بکات”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕایگەیاند، یاداشتێکمان داوەتە سەرۆکی حکومەتی هەرێم و داوامانکردووە، کە ڕەزامەندی بدات لەسەر سەردانیکردنی شاندی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کە بچنە بەغدا بۆ تۆماری نوێی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان کە ژمارەیان ١٣ هەزار کەس دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، داوای زیادکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ بەغدا دەکەین، هاوکات پارەی چاودێری خێزان لە ساڵی ٢٠١٣ەوە بڕدراوە، بەڵام دوو هەزار خێزان لە عێراق ئەو کۆمەکە وەردەگرن، هەر بۆیە لە سەردانەکەماندا داوا دەکەین کە خێزانە هەژارەکانی هەرێمی کودستانیش ئەو پارەیە وەربگرن.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری تۆڕی میدیای خەڵک لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان ڕایگەیاند، ئێمە داوامانکردووە لە ئەنجومەنی وەزیران، کە هاوشێوەی فەرمانبەران زەوی بەسەر خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان دابەشبکرێت، هەروەها داوامان لە شارەوانی کردووە ئەو فەرمانبەرانەی کە خاوەنپێداویستی تایبەتن خاڵی زیاتریان پێبدرێت.

 

تەندروستی هۆشداری دەداتە خاوەنی فرۆشگاکان
پێشت تەندروستی هۆشداری دەداتە خاوەنی فرۆشگاکان
وەزارەتی ناوخۆ لیستی ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندن لە کارتی نیشتمانیی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی ناوخۆ لیستی ناوی پاڵێوراوانی بۆ دامەزراندن لە کارتی نیشتمانیی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار