تەیف سامی داوای داهاتی ناوخۆی دوو ساڵ لە هەرێم دەكات



وەزارەتی دارایی عێراقی فیدڕاڵ داوای داهاتی نەوت و ناوخۆی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ لە هەرێم دەکات و دەشڵێت: لە ڕادەست نەکردنی بەرپرسیارێتی لەبەردەم دەسەڵاتەکانی یاسا و یاسادانان لەئەستۆ بگرن.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ داهاتی حکومەتی هەرێم بە نەوت و ناوخۆوە، کە ئایا ئەو داهاتانە چەندە و بۆچی ڕادەستی بەغدا نەکراوە؟ تاکو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بێت. وەزیری دارایی لەوەڵامدا بەڵگەنامەکانی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم و داواکردنی ڕادەستکردنی ئەو داهاتانەی بۆ ناردوون.

ئاشكراشی كرد، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ داوای (٢ ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار) دیناری داهاتی نەوت و (٤ ترلیۆن و ٧١١ ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ دەکات و بۆ ساڵی ٢٠٢٤ لەداهاتی ناوخۆ تاکو مانگی ٤ داوای (1 ترلیۆن و 646 ملیار) دینار دەکات.

وتیشی، “لەکۆی ئەم هەموو داهاتە لەو دوو ساڵەدا حکومەتی هەرێم تەنها ١٥٥ ملیار دیناری ڕادەست کردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ لە هەرێم دەکات و وتووشیەتی، لە ڕادەست نەکردنی بەرپرسیارێتی لەبەردەم دەسەڵاتەکانی یاسا و یاسادانان لەئەستۆ بگرن.

ئەو داوایەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە نووسراوێکدایە، کە 4ی تەمموز ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە و کۆپییەکی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان نێردراوە و تێیدا هاتووە، “85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکی ژمارە (70018) لە بانکی ناوەندی و داوای کردووە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی بڵێت کە ئەو پارەیە داهاتی کام مانگە”.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، “داهاتی نانەوتی تاوەکو نیسانی 2024 بە گوێرەی خشتەی داهاتەکان کە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە، 1 تریلیۆن و 646 ملیار و 444 ملیۆن و 905 هەزار و 586 دینار بووە”.

وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە ئەو داهاتەی ماوە، رادەست بکرێت، ئەوەش بەگوێرەی ئەو رێوشوێنەی لە ساڵی 2023وە بۆ ساڵانی دواتریش کاری پێدەکرێت.

تەیف سامی نووسیویەتی، “دەتانخەمە بەردەم بەرپرسیارێتی لەبەردەم دەسەڵاتی یاسادانان، ئەگەر ئەو داهاتە رادەست نەکەن”.

نرخی دۆلار زیاتر لە 2 هەزار دابەزینی تۆماركرد
پێشت نرخی دۆلار زیاتر لە 2 هەزار دابەزینی تۆماركرد
دوو نمرە دەدرێتە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی
دواتر دوو نمرە دەدرێتە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی
پەیوەندیدار