دوو نمرە دەدرێتە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی



وەزارەتی پەروەردە پێدانی دوو نمرەی بە خوێندکارانی پۆلی 12 ڕاگەیاند لە تاقیکردنەوەی ئینگلیزیدا.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرجەم بەشداربووانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ئامادەیی لە تاقیکردنەوەی وانەی ئینگلیزی دا دوو نمرەیان پێدەدرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکە، پێدانی ئەو دوو نمرەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە یەکێک لە وەڵامی  پرسیارەکاندا هەڵەی تایپ هەبووە یەکێک لە وەڵامەکان پیتی S کراوە بە C ، لە وشەی practiced.

جێی باسە هەفتانە دوو تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت، و وەزارەتی پەروەردە دوابەدوای تاقیکردنەوەکان وەڵامی دروستی پرسیارەکان بلاودەکاتەوە.

تەیف سامی داوای داهاتی ناوخۆی دوو ساڵ لە هەرێم دەكات
پێشت تەیف سامی داوای داهاتی ناوخۆی دوو ساڵ لە هەرێم دەكات
ڕاکان جبوری سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک
دواتر ڕاکان جبوری سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک
پەیوەندیدار