ڕاکان جبوری سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک



هەرچەندە بڕیارە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەندامێکی ئەنجومەنەکە دەڵێت، تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پۆستی پارێزگار نەکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک.

ئەم هەنگاوەی جبوری لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بەڕێوەبچێت و تێیدا سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار دەستنیشان بکرێن.

لایخۆشیەوە، محەمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک ڕایگەیاند، ئێستا لە گفتوگۆداین و تا ئێستا لە هیچ ڕێککەوتنێکی سیاسیی ئاگادارنیم کە دەربارەی پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگە کرابێت.

دوێنێ شەو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک ساز دەکرێت و داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد بە ڕێککەوتنەکانەوە پابەند بن، بێ ئەوەی چۆنێتی ڕێککەوتنی ئەو لایەنانە لەسەر پۆستەکان ڕوون بکاتەوە.

دوو نمرە دەدرێتە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی
پێشت دوو نمرە دەدرێتە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی
لووتکەی ناتۆ بە بەرز ڕاگرتنی ٧٥هەمین ساڵیادی هاوپەیمانيیەکە دەستیپێکرد
دواتر لووتکەی ناتۆ بە بەرز ڕاگرتنی ٧٥هەمین ساڵیادی هاوپەیمانيیەکە دەستیپێکرد
پەیوەندیدار