ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوەكەی كۆمپانیای كار هاتەدەنگ



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوی تەقەكردنەكەی نێوان پاسەوانێكی كۆمپانیای كار و شۆفێری تانكەرێك ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی دەركەوتووە لە ڤیدیۆكاندا سەربازی نییە و لەلایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونكردنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بە ڕوودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان شوفێریکی تەنکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و کارمەندێکی تیمی (پاسەوانی/سکویریتی) کۆمپانیای کار، کە بە داخەوە بووە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی کۆمپانیای کار و شوفێری تەنکەری سوتەمەنیەکە و بریندار بونی دوو کەسی تر.

ڕاشیگەیاندووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکانی کاتی ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، لەزۆرێک لە سایت و پەیجەکان وا بڵاو کراوەتەوە، کە گوایە ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ئۆتۆمبیلە لە لایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکاردەهێنرێت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان نیە.

جەختیشی كردۆتەوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

شەپۆلی بەتینی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلی بەتینی گەرما هەرێم دەگرێتەوە
پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەردەكات
دواتر پەروەردەی عێراق چەند بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەردەكات
پەیوەندیدار