قائیمقامیەتی: هەوڵ دەدرێت زۆرترینی دەستی کاری ناو پرۆژەکان خۆماڵی بن



لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە ڕێژەی دەستی کاری بیانی و خۆماڵی لە پرۆژەکاندا پێکهێنرا، قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، “ڕێگە نادەین کرێکاری بیانی جێگای دەستی کاری ناوخۆیی بگرێتەوە”.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سلێمانی هەوڵ دەدرێت لە پرۆژەکاندا زۆرترین دەستی کاری ناوخۆیی بخرێتەگەڕ و ئاماری کرێکاری بیانی و ناوخۆیی وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتییەکانی وەبەرهێنان و گەشتوگوزار، ئاسایشی ئابوری و نشینگە، کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی پیشەسازی کۆبووە لەسەر ڕۆشنایی بڕیاری ژمارە (١٧٢)ی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ کرا لەبارەی ژمارەی ئەو پرۆژانەی لە سنووری سلێمانیدان و ژمارەی ئەو کەسانەی کاری تێدا دەکەن، بەجۆرێک بێت ڕێژەی دەستی کاری خۆماڵی (٧٥٪) کەمتر نەبێت و داستی کاری بیانی لە (٢٥٪) زیاتر نەبێت، ئەوەش لەپێناوی ئەوەی زۆرترین کەسانی شارەزاو خاوەن بڕوانامە بخرێنە سەر کار.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، هەرچیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی زۆرترین دەستی کاری ناوخۆیی لە پرۆژەکاندا بێت دەیکەن و لەڕێگەی لیژنەو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێگە نادەن کرێکاری بیانی جێگای دەستی کاری ناوخۆیی بگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ئەو کەسانەی بێکارن دەدەین لە بەڕێوەبەرایەتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی ناو تۆمار بکەن، بۆئەوەی بەپێی پسپۆڕییان لە شوێنی گونجاودا کاریان بۆ بدۆزرێتەوە.

“قەسابخانەیەك گۆشتی بەستووی بەنرخی فرێش فرۆشتووە”
پێشت “قەسابخانەیەك گۆشتی بەستووی بەنرخی فرێش فرۆشتووە”
دوو ڕۆژ پشووی فه‌رمی ڕاگەیەنرا
دواتر دوو ڕۆژ پشووی فه‌رمی ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار