مەراسیمی دەرچووانی ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەڕێوەچوو



مەراسیمی دەرچووانی خولی حەوتەمی ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەڕێوەچوو، پلەی ئەفسەریی بەخشرایە کچان و کوڕانی ئاسایش.

خولی ئەفسەران لە هەردوو فێرگەی (بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن و ئەکادیمیای پێگەیاندنی هێزەکانی ئاسایش) بەڕێوەچوو، بە شێوازێکی ئەکادیمیانە و بەتوانا بەرزی ئەمنی و دیسپلینی سەربازی، بەڵێنی خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان لە لایەن ئەفسەرانی ئاسایش دووپاتکرایەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەمیشە و بەردەوام بێ جیاوازی (نەتەوە، ئایین و بیری سیاسی) ئامانجی چەسپاندنی یاسا و سەقامگیری و ئارامی زیاترە بۆ هەرێمەکەمان، سوپاسی پاڵپشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ سەرخستنی خولەکە، هەروەها سوپاسی بێپایانمان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن و ئەکادیمیای پێگەیاندنی هێزەکانی ئاسایش و سەرجەم لیژنەکان و مامۆستایانی باڵی مەشق و خوێندن کە پێکەوە لە یەک کاتدا ( دوو خولی) سەرکەوتوویان بە ئەنجام گەیاند، کە پێکهاتبوون لە ٦٢٩ خوێندکار، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری ئاسایشی نیشتمانەکەمان.

دەزگای ئاسایش دامەزراوەیەک بۆ ئارامی لەهەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی تۆمەتباران و چەسپاندنی یاسا، بەهەماهەنگی تەواوی هێزە ئەمنییەکان لەپێناو سەروەربوونی یاسا و فەراهەمکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەردەوامە

وەزارەتی دارایی: پارەی مووچە گەیشت
پێشت وەزارەتی دارایی: پارەی مووچە گەیشت
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار