پزیشکیان: گرنگییەکی زۆر بە عێراقی مەزن دەدەین



سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، گرنگییەکی زۆر بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەدەن کە بە وڵاتێکی مەزن وەسفیکرد.

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران ئەنجامدا و تێیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەی لێ کرد.

سەرۆک کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ پزیشکیان خواست لەو بەرپرسیارێتییە گەورە و هەستیارەی کەوتووەتە سەرشانی و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێرانیشی بە دۆستانە و برایانە وەسفکرد.

هاوکات خواستی عێراقیشی بۆ پاراستنی پەیوەندی قووڵ و بەهێزی لەگەڵ ئێران و پتەوکردنی دووپات کردەوە.

لایخۆشیەوە مەسعود پزیشکیان وەک ئاماژەیەک بۆ پتەویی پەیوەندییەکان ڕایگەیاند، ئاستی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیری و ئایینییەکانی نێوان عێراق و ئێران پێویستی بە ڕوونکردنەوە نییە و هیواشی خواست پەیوەندییەکان پتەوتر بکرێن.

پزیشکیان وتیشی: “ئێمە گرنگییەکی زۆر بە وڵاتی مەزنی عێرق دەدەین” و ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری عێراقیشی کرد لە پتەوکردنی پەیوەندییەکاندا.

شارەوانی سلێمانی: ٣٢ هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
پێشت شارەوانی سلێمانی: ٣٢ هەزار فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
سوودە نەزانراوەکانی زەیتی زەیتون لە ماڵدا
دواتر سوودە نەزانراوەکانی زەیتی زەیتون لە ماڵدا
پەیوەندیدار