لە ڕێگەی ئاوی قورسی ماڵانەوە ڕێگری لە وشکبوونی سەوزایی دەکرێت



بە بەکارهێنانی یەک ملیار و هەشت سەد و چواردە ملیۆن لیتر ئاوی قورسی ماڵان بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دووبارە ئاودانی سەوزایی سەرجەم دوورگە ناوەندییەکان ئەنجامدەدات.

بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ڕایگەیاند، ساڵانە پێش وەرزی هاوین بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پلانێکی تۆکمە دادەنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکبوونی سەوزایی ئەویش بە بەکارهێنی (ئاوی قورس واتا ئاوی پیس) بۆ دووبارە ئاودانی سەوزایی سەرجەم دوورگە ناوەندیەکان و غاباتەکان، لەم هەڵمەتە گەورەیەش ساڵانە زیاتر لە 100 تەنکەری ئەهلی بەشدار دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سێ شوێن کە تایبەتن بە ئاوی پیس لەم شوێنانە پری دەکەن لە ژێر چاودێریەکی توند و دانانی موراقیبی زۆر باش لەسەر تەنکەرەکان بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک ڕوونەدات و شوێنەکان بە شەو و ڕۆژ بە جوانی ئاو بدرێت، شایەنی باسە ساڵانە زیاتر لە 1,814,000,000 یەک ملیار و هەشت سەد وچواردە ملیۆن لیتر ئاوی قورسی ماڵان بەکاردەهێنینەوە، بەردەوامیش دەبین لە خزمەت کردنی شارەکەمان .

پڕۆژەیەکی ئاو وەستا
پێشت پڕۆژەیەکی ئاو وەستا
نرخی زێڕ دابەزی
دواتر نرخی زێڕ دابەزی
پەیوەندیدار