کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بڕیاری مانگرتنیان ڕاگرت



بڕیاری مانگرتنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕاگیرا، پاش ئەوەی بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مانگرتنیان ڕاگەیاند.

بڕیار بوو لە ڕۆژی چوارشەممەوە تا کاتێکی نادیار مانگرتن ڕابگەیەنرێت، بەڵام ئێوارەی دوێنێ لیژنەی هەماهەنگیی خۆپێشاندانەکانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراق لە ڕگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەڵوەشاندنەوەی مانگرتنەکە ڕادەگەیەنین تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ستافی بانکی ناوەندی عێراق.

بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تەنها حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو ڕاسپێدراون بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران کە چواریان لە فڕۆکەخانەکانن، ئەمەش توڕەیی کۆمپانیاکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە.

خاوەنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پێیان وایە دیاریکردنی ئەو کۆمپانیایانە  قۆرخکاریی تێدایە، لەهەمان کاتدا بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاری بەرامبەر بە دیناری عێراقی لێکەوتووەتەوە.

نوێنەری کۆمپانیاکانی دراو بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی مانگرتنی کۆمپانیاکانەوە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی یەک دۆلار بە هەزار و 600 دیناری عێراقی دەبێت.

نرخی زێڕ دابەزی
پێشت نرخی زێڕ دابەزی
پەیمان عیزەدین: ئاماره‌كانی‌ هاوسه‌رگیری‌ دووه‌م له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و به‌شێكیان به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانن
دواتر پەیمان عیزەدین: ئاماره‌كانی‌ هاوسه‌رگیری‌ دووه‌م له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و به‌شێكیان به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانن
پەیوەندیدار