ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی فەڕەنسا ڕاگەیەندرا



میدیاکانی فەرەنسا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، و هاوپەیمانی چەپ پێشەنگی هەڵبژاردنەکانی یاسادانانی فەرەنسای گرتووە.

بەپێی ئاماری ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە هاوپەیمانی بەرەی نوێی گەل مەزەندە دەکرێت 215 کورسی بەدەستبهێنێت و بەمەش دەبێتە براوە و دەتوانێت حکومەتی نوێ پێکبهێنێت.

مێلینشۆن، ڕێبەری چەپەکان جەختی لەوە کردەوە، “دەبێت سەرۆک ماکرۆن دان بەم شکستەدا بنێت و سەرۆکوەزیرانیش بڕوات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرۆک دەسەڵات و ئەرکی ئەوەی هەیە کە بەرەی جەماوەری بانگهێشت بکات بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات”.

دژی لێدانی بیر لە گەڕەکێکی هەولێر گردبوونەوە کرا
پێشت دژی لێدانی بیر لە گەڕەکێکی هەولێر گردبوونەوە کرا
پڕۆژەیەکی گەورە لە سلێمانی کرایەوە
دواتر پڕۆژەیەکی گەورە لە سلێمانی کرایەوە
پەیوەندیدار