پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست پەسەند دەکرێت



ئەمڕۆ شەممە، 6ی تەمووز سەرچاوەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندووە، ئەوان ڕازی بوون بە پێشنیارەکەی ئەمەریکا بۆ دانوستان بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی حەماس کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، حەماس لە هەڵوێستی پێشووی خۆی کە داوای کردبوو ئیسرائیل دەبێت پێش دانوستانەکان ئاگربەستی هەمیشەیی قەبووڵ بکات، کشاوەتەوە و هەروەها ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئاگربەستی شەش هەفتەیی لە قۆناغی یەکەمدا.
سەرچاوەیەک لە تیمی دانوستانکاری ئیسرائیلیش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ئێستا دەرفەتێکی لەبار  هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

هاوکات بەرپرسێکی فەلەستینی نزیک لە هەوڵەکانی هێنانە کایەی ئاشتی ڕایگەیاندووە، ئەو پێشنیازە سێ قۆناغییەی ئەمەریکا خستوویەتییە ڕوو ، ئەگەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە پەسەند بکرێت، ئەوا دەکرێت بڵێین زەمینەیەکی لەبار دەبێت بۆ ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بە شەڕی کاولکاری نۆ مانگی نێوان ئەو دوو لایەنە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو،هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتنە ڕێکەوتن لەبارەی ئاگربەست و جەختیشی لەوە کردبووە کە کەلێنەکانی نێوان لایەنەکان هێشتا وەک خۆیان ماونەتەوە.

شەڕی نۆ مانگەی نێوان ئیسرائیل و حەماس  لە لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە درێژەی هەیە، ململانێکان و هیرشی ئیسرائیل بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 38 هەزار فەلەستینی، و کاولکارییەکی زۆری بەو ناوچانە گەیاندووە کە گروپەکانی حەماس  تێیدا بوونیان هەیە و تونێلەکانیان تێدا لێداوە.

قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان دەکات
پێشت قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان دەکات
پشووەكەی سبەینێ‌ دوو وەزارەت ناگرێتەوە
دواتر پشووەكەی سبەینێ‌ دوو وەزارەت ناگرێتەوە
پەیوەندیدار