پشووەكەی سبەینێ‌ دوو وەزارەت ناگرێتەوە



سەرەڕای ڕاگەیاندنی پشووی سبەینێ‌ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام پشووەكە پەروەردە ناگرێتەوە و تاقیكردنەوەی خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوام دەبێت، هاوكات ئەو بانكانەی وەزارەتی داراییش ناگرێتەوە، كە مووچە دابەش دەكەن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ یەك شەممە 7ی تەمموز بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە دەبێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێم.

لای خۆشیەوە، لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، خوێندكاران ئاگاداری ئەوەبن، كە سبەینێ‌ هەرچەندە پشووە، بەڵام بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكان، تاقیكردنەوەیان هەیە.

هاوكات، لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “وەک لە خشتەی ڕاگەیەندراوی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بڵاوکراوەتەوە بە فەرمی، تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژانی دیاریکراوی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن بە بێ هیچ گۆڕانکارییەک و ڕۆژانی پشووش تاقیکردنەوەکان ئەنجامدەدرێن”.

هەروەها، بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی سبەی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٧، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست پەسەند دەکرێت
پێشت پێشنیازێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست پەسەند دەکرێت
قائیمقامی پێنجوێن دەستی لەكاركێشایەوە
دواتر قائیمقامی پێنجوێن دەستی لەكاركێشایەوە
پەیوەندیدار