كەشی هەرێم لە 50 پلە نزیك بووەوە



كەشناسی هەرێم پلەكانی گەرمای ناوچەكانی باشووری كوردستانی بڵاوكردەوە و لە بەشێكی ناوچان پلەی گەرما گەیشتە 46 و 47 پلەی سەدی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریم بڵاویكردەوە، نرزمترین پلەی گەرما لە ناوچەكانی حاجی ئۆمەران 32 پلە و مێرگەسۆر و ئامێدی و بامەڕنی و باتیفە تۆماركراوە، كە 39 پلەی سەدی بووە، بەڵام بەرزترین پلەی گەرما لە مەیدان 47 پلە و خانەقین و دەربەندیخان 46 پلە تۆماركراوە.

پێشتر، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێنج شەممەوە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و تاوەكو ڕۆژی یەك شەممە بەردەوام دەبێت، كە بەهۆیەوە 4 بۆ 5 پلە بەرزدەبنەوە.

دامەزراندن بۆ دەیان کەس دەکرێتەوە
پێشت دامەزراندن بۆ دەیان کەس دەکرێتەوە
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات
دواتر بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات
پەیوەندیدار