لە تونس ١٠٨ كۆچبەر رزگاركران



 

لە كەناراوەكانی تونسی باشووری دەریای ناوەڕاست، ١٠٨ كۆچبەری نایاسایی رزگاركران و رێگریكرا لە شەش هەوڵی كۆچی نایاسایی.

وتەبێژی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانیی تونس، حوسامەددین ئەلجیبالی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە شەوی رابردوو، لەلایەن یەكەكانی پاسەوانی نیشتمانیی لە بەشەكانی كەناردەریا و ناوەڕاستی وڵات، رێگریكراوە لە شەش هەوڵی كۆچی نایاسایی.

حوسامەددین ئەلجیبالی باسی لەوە كرد، بەلەمێك كە ١٠٨ كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو كە پێكهاتبوون لە ٩٤ كۆچبەری بیانی و ١٤ كۆچبەری تونسی لە دەریادا ژێرئاو كەوتووە.

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی لە میانی راپۆرتێكیدا كە لە تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢دا بڵاویكردووەتەوە، باسی لەوە كردووە كە لە كانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا، دوو هەزار و ٨٣٦ كەس كە زۆرینەیان لە لیبیا و تونسەوە چوونەتە دەریاوە بەمەبەستی گەیشتن بە ئیتاڵیا و ماڵتا، بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیان یان برسێتی و بێ ئاوییەوە گیانیان لەدەستداوە.

ساڵانە هەزاران كۆچبەر بەمەبەستی گەیشتن بە ژیانێكی باشتر لە ئەورووپا لە ئەفریقاوە دەچنە دەریاوە، بەشێكیان دەگەن بە ئامانجی خۆیان و بەشێكیشیان لە دەریادا گیانلەدەستدەدەن.

كۆریای باشوور ئامادەكاری ئەتۆمی دەكات
پێشت كۆریای باشوور ئامادەكاری ئەتۆمی دەكات
لە گرتووخانەیەكی مەكسیك 14 كەس كوژران
دواتر لە گرتووخانەیەكی مەكسیك 14 كەس كوژران
ەیوەندیدار