برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراك گەیشت



وەزارەتی بازرگانی عێراق گەیشتنی 40 هەزار تۆن برنجی تایلەندی، كە بە “برنجە جوانەكە” ناسراوە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان ڕاگەیاند.

ئەندازیار لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک، ڕایگەیاند، کەشتییگەیشتۆتە (MAGNUM FORCE) ناوچەی گەیاندن لە كەناراوەكانی عێراق، کە بارکراون بە برنجی تایلەندی بە بڕی (40,000) چل هەزار تۆن بۆ بەرزکردنەوەی هاوسەنگی سەبەتەی خۆراکی ئەو ماددەیە.

ڕاشیگەیاندووە، پشکنەرانی تاقیگە لە ئوم قەسر لەگەڵ کادیرانی بەشی کۆنترۆڵی کوالیتی، بەیانی زوو چوار شەممە بە وەرگرتنی نمونەیان ئەنجامداوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی ئەو ماددەیە، هەروەها ڕەوانەی نمونەش بۆ بەشی کۆنتڕۆڵکردنی جۆری لە بەغدا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کیمیایی و بایۆلۆجی بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە تایبەتمەندییە ستانداردەکان و دڵنیابوون لە گونجانیان بۆ خواردنی مرۆڤ.

وسەوی ئاماژەی بەوەدا، کە باری ئەو کەشتییە، ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکان دروست دەربکەون، بەپێی پلانی بازاڕکردن کە لەلایەن بەشی بازاڕکردنەوە ئامادەکراوە بۆ دابەشکردنی بەسەر بریکارەکان لەناو ماددەكانی سەبەتەی خۆراکدا، بەسەر لق و شوێنەکانی کۆمپانیاکەدا دابەشدەکرێت.

بەیان بۆمبا: سوپاستان دەکەم، تەندروستیم باشترە
پێشت بەیان بۆمبا: سوپاستان دەکەم، تەندروستیم باشترە
داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی 16 ملیار دیناری تێپەڕاند
دواتر داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی 16 ملیار دیناری تێپەڕاند
پەیوەندیدار