داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی 16 ملیار دیناری تێپەڕاند



داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بڕی 16 ملیار و 668 ملیۆن و 540 هەزار و 670 دینار بووە.

سایتی (شەفافیەت) بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی ڕابردووی بڵاوكردەوە و ڕوونی كردۆتەوە، بڕی 16 ملیار و 668 ملیۆن و 540 هەزار و 670 دینار بووە، بەجۆرێك كە 91%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 9%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

ڕۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی لە سنووری ئیدارەی یەكێتی ڕاگەیاند.

برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراك گەیشت
پێشت برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراك گەیشت
دەوام لە ژمارەیەك فەرمانگەی هەولێر دەوەستێت
دواتر دەوام لە ژمارەیەك فەرمانگەی هەولێر دەوەستێت
پەیوەندیدار