هاووڵاتییان سکاڵا لەسەر بریکارەکانی خۆراک تۆمار دەکەن



لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر بەدواداچوونێکی مەیدانی بۆ بریکارەکانی خۆراک ئەنجامدا و جەختی لەوەشکردەوە، “هەر کەمتەرخەمیەک بەرامبەر هاووڵاتیان بنوێنن، سزادەدرێن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراكی هەولێر ڕایگەیاند، لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی سیامەند قادر نانەکەلی لیژنەکەمان لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان بەدواداچوونێکی مەیدانیان کرد بۆ بریکارەکانی مەرکەز 205 ئارد و خۆراک، لەو کەموکوڕیانەیان کۆڵیەوە کە هاووڵاتییان ئاڕاستەیان کردبوون سەبارەت بەکەمتەرخەمی بریکارەکان لەچۆنیەتی شێوازی پاک هەڵگرتنی بەشە ئازووقەی هاووڵاتییان لە دوکانەکاندا، مامەڵەی پێویست لەگەڵ هاووڵاتییان لە کاتی سەردانیکردنیان بۆلای بریکارەکانی خۆراک.

ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەکە چەند ڕێنماییەکیان بەبریکارەکاندا سەبارەت بەشێوازی خزمەتکردنی هاووڵاتییان لەکاتی وەرگرتنی بەشە ئازووقەی مانگانەیان و هەڵگرتنی مەوادەکان بەشێوازێکی تەندروست، دانانی تابلۆی ناوی بریکار لەسەرەوەو بەردەم کۆگاکانیان، هەروەها بریکارەکانیان ئاگادارکردەوە کە هەر کەمتەرخەمیەک بەرامبەر هاووڵاتییان بنوێنن، سزادەدرێن.

 

قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری هەڵبژاردن
پێشت قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانوو و پاساوێک نەماوە بۆ دواخستنی زیاتری هەڵبژاردن
لەسەر دۆسیەیەکی ٥ ملیار دیناری بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا
دواتر لەسەر دۆسیەیەکی ٥ ملیار دیناری بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا
پەیوەندیدار