وەزیری ئەوقاف: نزیکەی 15 هەزار کەس بە ڕێگەی جۆراوجۆر چوون بۆ حەج



وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وەزارەتی ئەوقافەوە چوون بۆ حەج نزیکەی 15 هەزار کەس بوون و 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە یەکەمین کاروانی حاجییان کرد کە لە ڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

پشتیوان سادق ڕایگەیاند، چوار هەزار و 685 کەس لە ڕێی وەزارەتی ئەوقافەوە چوون بۆ حەج، بەڵام ژمارەی ئەوانەی بە ڤیزەی جۆراوجۆر چوون نزیکەی 15 هەزار کەس بووە.

ڕوونیشیکردەوە لەو 30 حاجییەی هەرێمی کوردستان کە لە مەککە گیانیان لەدەستداوە 29یان لەوانەبوون کە بە ڤیزەی گەشتیاری چوون و تەنها یەک کەسیان لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە گەشتی کردووە.

وەزیری ئەوقاف ئەوەشی خستەڕوو کە لە ڕێی وەزارەتی ناوخۆوە لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە دەکەن کە بە ڕێگەی جۆراوجۆر خەڵکیان بردووە بۆ حەج، بەڵام بەڵێن و ئەرکەکانیان بەرامبەریان جێبەجێ نەکردووە.

کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵ دەبێت
پێشت کەشناسی: تاوەباران دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵ دەبێت
پارێزەرێک لە ڕێی ساختەکردنی بەڵگەنامەوە هەوڵی داگیرکردنی خانووی هاووڵاتییەکی داوە
دواتر پارێزەرێک لە ڕێی ساختەکردنی بەڵگەنامەوە هەوڵی داگیرکردنی خانووی هاووڵاتییەکی داوە
پەیوەندیدار