پارێزەرێک لە ڕێی ساختەکردنی بەڵگەنامەوە هەوڵی داگیرکردنی خانووی هاووڵاتییەکی داوە



پارێزەرێک دەستگیرکرا کە لە ڕێی ساختەکردنی کۆمەڵێک پسوڵە بە بەهای ملیار و نیوێک دینار، هەوڵی دابوو دەست بەسەر خانووی هاووڵاتییەکدا بگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، پارێزەرێکیان دەستگیرکرد کە کۆمەڵێک پسوڵەی بە بەهای ملیار و نیوێک دینار ساختە کردووە بۆ ئەوەی لە ناوچەی غەزالییەی ڕۆژئاوای بەغدادا، دەست بەسەر خانووی هاووڵاتییەکدا بگرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە پارێزەرەکە لە ڕێی بەکارهێنانی پەنجەمۆری خاوەن ماڵەکەوە، کۆمەڵێک پسوڵەی تایبەت بە کرێی خانووەکەی ساختەکردووە و پاشان بڕی ملیار و نیوێکی بۆ پسوڵەکە زیادکردووە، دواتر پارێزەرەکە سکاڵایەکی لەسەر خاوەن ماڵەکە تۆمارکردووە و ئەو پسوڵانەی وەک بەڵگە  بەکارهێناوە کە گوایە پارەی خانووەکەی داوە.

پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی خاوەن ماڵەکە سکاڵای لەسەر پارێزەرەکە تۆمارکردوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و بە ڕەزامەنی لایەنە پەیوەندیدارەکان، پارێزەرەکە بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامەکان دەستگیرکراوە.

پارێزەرە تۆمەتبارەکە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و تا کاتی دادگاییکردنی بەدەستبەسەرکراوی ماوەتەوە.

وەزیری ئەوقاف: نزیکەی 15 هەزار کەس بە ڕێگەی جۆراوجۆر چوون بۆ حەج
پێشت وەزیری ئەوقاف: نزیکەی 15 هەزار کەس بە ڕێگەی جۆراوجۆر چوون بۆ حەج
ئەمڕۆ هاوکارییە داراییەکەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
دواتر ئەمڕۆ هاوکارییە داراییەکەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
پەیوەندیدار