ئەمڕۆ هاوکارییە داراییەکەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت



لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان، هاوکاری دارایی دەدرێتە پێشمەرگە و وەزارەتەکەش دەڵێت، هاوکارییەکە بەردەوام دەبێت و پەیوەندیشی بە مووچەوە نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر پێشمەرگەدا.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت ،بریاردرا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بڕە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.

ئەم بڕیارەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پێشمەرگە مووچەی مانگی ئایاری ڕابردووی وەرنەگرتووە.

 

پارێزەرێک لە ڕێی ساختەکردنی بەڵگەنامەوە هەوڵی داگیرکردنی خانووی هاووڵاتییەکی داوە
پێشت پارێزەرێک لە ڕێی ساختەکردنی بەڵگەنامەوە هەوڵی داگیرکردنی خانووی هاووڵاتییەکی داوە
“گرفتى لیستى مووچەى بەرەو چارەسەر دەڕوات و ئەوەى پێویست بوو کردوویانە”
دواتر “گرفتى لیستى مووچەى بەرەو چارەسەر دەڕوات و ئەوەى پێویست بوو کردوویانە”
پەیوەندیدار