شەقامی سەرەكی ناو بازاڕی كارێزەوشك دووساید دەكرێت



سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چەندین ساڵە گرفتی هاتووچۆ لە نێوان پارکی ئازادی بەرەو گەڕەکی کارێزەوشک هاووڵاتیانی هەراسان کردبوو، دەشڵێت: قۆناغی یەكەم لە نزیك پاركی ئازادییەوە تا سەرەتای شوقەكانی كارێزەوشك تەواو بووە و قۆناغی دووەم ناو بازاڕی كارێزەوشكە بۆ پردی كۆبانێ‌.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، چەندین ساڵە گرفتی هاتووچۆ لە نێوان پارکی ئازادی بەرەو گەڕەکی کارێزەوشک هاووڵاتیانی هەراسان کردبوو، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە بڕیارماندا بە چڕکردنەوەی هەوڵ و خێراکردنی هەنگاوەکانی کارکردن بۆ فراوانکردن و بە دوو ئاڕاستەکردنی شەقامی ئاشتی بەرەو کارێزەوشک، بە دوو قۆناغ.

ڕوونیشی كردەوە، قۆناغی یەکەمیان، کە لە سەرەتای شەقامی ئاشتی نزیک مزگەوتی دار السلامەوە دەست پێدەکات تا سەرەتای شوقەکانی کارێزەوشک بە ئەنجام گەیەنرا و کارەکانی تەواو بوو. قۆناغی دووەم، کە لە ناو بازاڕی کارێزەوشکەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە پردی کۆبانێ، کارکردن تێیدا بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم پڕۆژەیە کە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بە تەواوبوونی گرفتی شەقامی ٦٠مەتری بۆ شەقامی کارێزەوشک و پارکی ئازادی نامێنێت. لە لایەکی تریشەوە ئەم شەقامە دەبەسترێتەوە بە شەقامی سۆرانەوە، کە ئەویش هەر سێ شەقامی کارێزەوشک و دابان و بۆتان ئەگەیەنێت بە یەکتری.

ئاشكراشی كرد، ئەگەرچی هەندێک بەربەست هاتەڕێی پڕۆژەکە لە هەبوونی بۆری ئاوی سەرەکی و مۆلیدەی گەڕەکەکان و سێ خانوو، کە موڵکی تایبەت بوون، بەڵام دواجار توانیمان چارەسەریان بکەین.

 

ئومێد خۆشناو: كاتێك دەڵێین دەست بە ئاوەوە بگرن ڕەخنەمان لێدەگرن
پێشت ئومێد خۆشناو: كاتێك دەڵێین دەست بە ئاوەوە بگرن ڕەخنەمان لێدەگرن
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەندیدار