بارزانی: هیوادارین پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەریتانیا بەرەوپێش ببرێن



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تاوتوێ‌ دەكەن.

ئەمڕۆ یەک شەممە 23ی حوزەیرانی 2024، لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە ئاندرو دیزلی، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، مەسعود بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر خواست لە ئەرکی نوێیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و بەریتانیا دا و هیوای خواست پەیوەندییەکان بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر سوپاسی هەڵوێستی بارزانی کرد و باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرد و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامیدان و باشترکردنی ئەو پەیوەندییانە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون”.

سیستمی هاتووچۆى عێراق و هەرێمی کوردستان یەكدەخرێت
پێشت سیستمی هاتووچۆى عێراق و هەرێمی کوردستان یەكدەخرێت
عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد
دواتر عێراق بڕیاری خەرج كردنی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەركرد
پەیوەندیدار