جگە لە مووچە، هاوکاری دارایی دەدرێتە پێشمەرگە



لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانان، هاوکاری دارایی دەدرێتە پێشمەرگە و وەزارەتەکەش دەڵێت، هاوکارییەکە بەردەوام دەبێت و پەیوەندیشی بە مووچەوە نییە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت ،بریاردرا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی حوزیرانی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی پێنج بکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەم بڕە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.

ئەم بڕیارەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پێشمەرگە مووچەی مانگی ئایاری ڕابردووی وەرنەگرتووە.

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایار بۆ هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت
پێشت وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایار بۆ هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت
گەرما و پاڵەپەستۆ لەپشت بەرزی ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیانن
دواتر گەرما و پاڵەپەستۆ لەپشت بەرزی ژمارەی گیانلەدەستدانی حاجیانن
پەیوەندیدار