ئیلۆن ماسک بە وێنەیەک جیهان دەهەژێنێت



بازرگانی بەناوبانگ ئیلۆن ماسک وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، کە داهاتوویەکی تاریک بۆ مرۆڤایەتی نیشان دەدات، مشتومڕی بە دوای خۆیدا هێناوە.

وێنەکە ڕۆبۆتێک نیشان دەدات کە بۆ ڕۆبۆتێکی گەنجتر لەبارەی “مێشکی مرۆڤ”ەوە کە لە مۆزەخانەیەک نماشکراوە ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت، “ئەمە پڕۆسێسەری ڕەسەنە” ئەمەش ئاماژەیە بۆ لەناوچوونی مێشکی مرۆڤ.

ئەو وێنەیەی کە ماسک بڵاویکردەوە، ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی نیگەرانییەکانە سەبارەت بە کاریگەرییەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر داهاتووی مرۆڤایەتی.

ئەم وێنەیە لە کاتێکدایە، کە مەترسییەکان لەبارەی پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا لە ئارادایە کە ببێتە هۆی ئەوەی کە ڕۆبۆت و سیستەمی زیرەک جێگەی مرۆڤ بگرێتەوە.

وێنەکە کە بە خێرایی بڵاوبووەوە، ملیۆنان لایک و شەیری لە سەرانسەری پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا بەدەستهێنا.

وێنەکە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و داهاتووی مرۆڤ، مێشکی مرۆڤ وەک هێمایەک بۆ داهێنانی مرۆڤ دەردەکەوێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژە بە ترسەکان دەکات کە ئەم داهێنانانە ببنە هۆکاری لەناوچوونمان.

ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک کە هانی توێژینەوەی زیرەکی دەستکرد دەدات، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا هۆشداریی بە سیناتۆرەکان دا کە زیرەکی دەستکرد “مەترسی شارستانی” لەسەر حکومەت و کۆمەڵگاکان دروست دەکات.

ماسک دوای کۆبوونەوەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەرئەنجامەکانی هەڵەی AI سەختن.

ماسک پێشتر لە بۆنەیەکی پێشوودا پێشبینی ئەوەی کردبوو کە پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد دەگاتە ئەو ئاستەی کە تا ساڵی داهاتوو یان ٢٠٢٦ لە زیرەکترین مرۆڤ زیرەکتر دەبێت.

 

ساڵح موسلیم هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر هەڵبژاردنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
پێشت ساڵح موسلیم هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر هەڵبژاردنەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خێرایی با زیاد دەکات
دواتر کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خێرایی با زیاد دەکات
پەیوەندیدار