داوای پێداچوونەوە بە کورتهێنانی بودجەدا دەکرێت



شارەزایەکی ئابووری بە پێویستیدەزانێت پێداچوونەوە بە قەبارەی کورتهێنانی بودجەی گشتی عێراقدا بکرێت کە بڕەکەت زیاتر لە 64 ترلیۆن دینارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد سەفار، شارەزای ئابووری و بڕیاردەری لیژنەی دارایی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح، بە پێویستیزانی لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەک لە بودجە و نرخی نەوتدا، ڕای ئەنجومەنی نوێنەران وەربگیرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەت دەتوانێت پڕۆژەیاسایەک پێشکەش بکات بۆ گۆڕینی نرخی نەوت لە بودجەدا لە 70 دۆلارەوە بۆ 80 دۆلار، ئەوکاتیش دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر گۆڕینی نرخی نەوت ئەنجامبدات.

سەفار ڕاشیگەیاند، گۆڕنی نرخی نەوت گوڕانکاری لە سەرلەبەری بودجەدا دروست دەکات، چونکە نەوت داهاتی سەرەکی دەوڵەتە.

ئەحمەد سەفار ڕوونیشیکردەوە، بە پێی یاسای کارگێڕی دارایی نابێت کورتهێنانی بودجە لە 3٪ زیاتر بێت کە دەکاتە 13 ترلیۆن دینار، بەڵام لە بودجەی عێراقدا لە 64 ترلیۆن زیاترە.

کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خێرایی با زیاد دەکات
پێشت کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خێرایی با زیاد دەکات
تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەستیپێکرد
دواتر تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەستیپێکرد
پەیوەندیدار