نرخی زێڕ جارێکیتر بەرزبووەوە



ئەمڕۆ هەینی نرخی زێر لە بازاڕەکاندا جارێکیتر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نزیکەی 35 دۆلاری چووە سەر.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێر لە بازاڕەکانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٣٥ دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، و لە ئێستاشدا یەک گرام لەو کانزا زەردە بە ٧٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک کیلۆگرامیش بە ٧٥ هەزار و ٩٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایان پێیان وایە سەردانەکەی چەند ڕۆژی رابردووی ڤلادیمیر پۆتین بۆ کۆریای باکور و ئەو ڕێککەوتنانەی ئەنجامدراون هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوەی بەهای زێر.

هاوکات پەیوەست بە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێر لە بازارەکانی جیهان پێشبینی دەکرێت لەبازاڕەکانی هەرێمیش نرخی ئەو کانزا زەردە بەهەمان رێژە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت، لە ئێستاشدا هەر مسقاڵێک لە نێوان پێنج بۆ ٩ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤٢٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٩١ هەزار دینار

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥١٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٦٢ هەزار دینارە

کەشناسی گەرمترین ناوچەی هەرێم دیاریدەکات
پێشت کەشناسی گەرمترین ناوچەی هەرێم دیاریدەکات
محەمەد حاجی مەحمود: مەگەر ئێران کۆمانبکاتەوە دەنا خۆمان کۆنابینەوە
دواتر محەمەد حاجی مەحمود: مەگەر ئێران کۆمانبکاتەوە دەنا خۆمان کۆنابینەوە
پەیوەندیدار