یەک ملیۆن کەس لە بیمەی تەندروستی تۆماردەکرێن



وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی یەک ملیۆن هاووڵاتی لە یاسای بیمەی تەندروستی لە ماوەی قۆناغی دووەمدا پشتڕاستکردەوە و دەڵێت ” گۆرانکاری گرنگ دەکرێت و بەمزوانە ئاشکرا دەکرێت”.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “وەزارەت لە سەرەتای ساڵی ڕابردووەوە دەستی بە جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی کردووە”،

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە نیوەی دووەمی ساڵی ڕابردوودا وەزارەت خزمەتگوزاریی پزیشکی لە ناوخۆی عێراقدا پێشکەش بەو کەسانە کرد کە تۆمارکرابوون لە سیستەمی بیمەی تەندروستی لە ژمارەیەک دامەزراوەدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “قۆناغی دووەم بریتییە لە تۆمارکردنی یەک ملیۆن هاووڵاتی  و لەم قۆناگەدا چەند گۆڕانکارییەکی نوێ ئەنجامدەدرێت کە بەم زووانە ڕادەگەیەنرێت”.

جەختیشی لە بەردەوامیی پەیوەندییە جدییەکان کردەوە بۆ بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە سەرەکییە، کە هەنگاوێکی گرنگە لە پەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی لە عێراق.

عێراق ڕەتیدەکاتەوە بڕیاری لە سێدارەدان جێبەجێکرابێت لە جەژندا
پێشت عێراق ڕەتیدەکاتەوە بڕیاری لە سێدارەدان جێبەجێکرابێت لە جەژندا
سێ ڕۆژە بەردەوام تورکیا بۆردومانی گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل دەکات
دواتر سێ ڕۆژە بەردەوام تورکیا بۆردومانی گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل دەکات
پەیوەندیدار