بەرگری شارستانی هەرێم رێنمایی دەداتە هاووڵاتیان



بەرگری شارستانی هەرێم لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەم ڕۆژانەدا چەند رێنماییەکی تایبەت بە خۆپارێزی بلاوکردەوە.

ڕێنمایی گرنگ لە بەرگری شارستانی هەرێمەوە بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست

بە مەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا.

۱- پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دوور بن لەو کەرەستانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە لەکاتی وەستاندا:

آ- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.

ب- هەمـوو جۆرە چەرخێک ،

ج- بتڵی ئاو.

د- بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بە گشتی.

هـ-پێویستە پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.

و – پڕنەکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی.

ز- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەرەوە، بەتایبەتی لە کاتی ڕێگا دوورەکان لە کاتی چوونەدەرەوە و گەشت،

۲- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنی لە لەشدا.

۳-ئاگاداربە لە بەر تیشکی خۆر سلندەر (بطڵی) غازی چێشت لێنان دانەنێیت.

٤-دڵنیابوون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کارناکات تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن،

٥- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەری، و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک

٦- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٣ی پاش نیوەڕۆ.

۷_ کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا

٨_ پێویستە خاوەن مۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.

۹_ پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن دووبارە هەر کەسێ هەستێ بە سوتاندنی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە

۱۰- بەهەموو جۆرێک مەلەکردن لە ڕووبار و چەمەکان قەدەغەیە جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان،

۱۱- دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگە بە ڕێنمایی و قووڵایی مەلەوانگە.

۱۲- بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر ، ڕاستترین ڕێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ

۱۳- هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، هەروەها باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.

۱٤- کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەش و هەوای گەرم.

۱٥- چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، هەروەها بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی،

۱٦- پێویستی و خێرایی پەیوەندی کردن بە تەلەفۆنی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانی (115) بە بێ بەرامبەر لە هەموو هێڵ و تۆڕەکانەوە لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو هاووڵاتیانی خۆشەویست دەتوانن بەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن لە پارێزگاکانی ( هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، هەلەبجە ) ئیدارە سەربەخۆکانی ( سۆران ، گەرمیان ، راپەرین ، زاخۆ ، ئاکرێ).

بافڵ تاڵەبانی: ئەم رووداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچوونەوە وراچڵەكینێكی گەورەیە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: ئەم رووداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچوونەوە وراچڵەكینێكی گەورەیە
کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی 60 هەزار دار و 500 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکرا
دواتر کەسێک بە تۆمەتی سووتاندنی 60 هەزار دار و 500 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکرا
پەیوەندیدار