پلەی گەرما دەگاتە 48ی سیلیزی



کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ڕوونیکردەوە کە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 48ی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە بە تۆمارکراوی دوێنێ.

ڕوونیشکردەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 48 و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 31 پلەی سیلیزییە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45

سلێمانی : 41

دهۆک : 44

کەرکووک : 46

هەڵەبجە : 45

زاخۆ : 45

سۆران : 42

حاجی ئۆمەران : 31

گەرمیان : 48

کەشناسی عێراق: پلەی گەرمای پێنج پارێزگە دەگاتە نیوەکوڵ
پێشت کەشناسی عێراق: پلەی گەرمای پێنج پارێزگە دەگاتە نیوەکوڵ
زیاتر لە 117 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
دواتر زیاتر لە 117 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
پەیوەندیدار