لەچەمچەماڵ٢٠ مناڵ لەڕۆژانی جەژندا لەدایکبوون



بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماری ڕۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە و دەڵێت”٢٠ منداڵ لەدایکبوون و ٦٨ چارەخواز چارەسەر کراون”.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئامارەکانی ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە، و بەپێی ئامارەکان لەهەرچوار ڕۆژی جەژنی قورباندا (٢٠) مناڵ لەسنوری چەمچەماڵ لەنەخۆشخانەی شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد سەربەبەڕێوەبەرایەتییان لەدایکبوون ،کە (٨) کوڕ(١٢)کچ بوون لەو ڕێژەیە (١٢) مناڵ بەنەشتەرگەری و (٨) مناڵ بەشێوەی سروشتی لەدایکبوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو ماوەیەدا (٦٨) چارەخواز سەردانی نەخۆشخانەکەی کردوە (٤٤) پشکنین و شیکاری لەبەشی تاقیگە ئەنجامدراوە.

دەستی سەرجەم پزیشک و کارمەندانی تەندروستی خۆشبێت هیوای لەشساغی بۆ هەموو لایەک دەخوازین”.

شایەنی باسە تەندروستی سەرجەم ناوەندەکانی لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا بە کراوەیی هێشتەوە و بڕیاریدابوو ٢٤ کاتژمێر ناوەندە تەندروستییەکان کراوەبن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان.

پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ڕاگەیاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت پەروەردە وادەی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ڕاگەیاند و پەیامێکی بڵاوکردەوە
کێشەی رێرەوی پاسکیلسواران لە کەرکوک چارەسەرکرا
دواتر کێشەی رێرەوی پاسکیلسواران لە کەرکوک چارەسەرکرا
پەیوەندیدار