دەست بەسەر کارگەیەکی پێکەوەلکانەوەی ئۆتۆمبێل گیرا



لە بڵاوکراوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم دەست گیرکردنی 10 تۆمەتباری ڕاگەیاند کە ئۆتۆمبێلی بڕاوەیان پێکەوە لکاندبووەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و چاودێری وورد، لەچالاکییەکەدا ڕۆژی ٢٠٢٤/٦/٢ بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، توانیان لەناوچەی ( چیمەن )ی نزیک شاری کەرکوک، دەستبگرن بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوە،

لە بڵاوکراوەکەدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، لە کارگەکەدا (١٧) ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوەی تێدابوو، کە  بەڕێگای نایاسایی لەشاری بەسرەوە هێنرابوون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساغیبکەنەوە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم تۆمەتباران دەستگیرکران.

لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە هەرێم بوونی نییە، و لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا لەلایەن هاتووچۆوە دەست بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتادا گیرا.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان ڕادەگیرێت
پێشت هاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان ڕادەگیرێت
سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێم کۆبۆوە
دواتر سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێم کۆبۆوە
پەیوەندیدار