عێراق و ئێران هۆشداری لە تەشەنەکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەدەن



عێراق و ئێران جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەی کۆبووەوە،

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی باقری خستەڕوو و ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک پرسی گرنگمان تاوتوێ کرد لەوانە، پرسی ئاگربەست لە غەززە”.

وتیشی: “بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە ھەستیارە، ئەگەر ھێرشێک بۆ سەر باشووری لوبنان ڕووبدات کاریگەڕی لە سەر تەواوی ناوچەکە دەبێت”.

لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامداوە و لە میانیدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە.

باسی لەوەش کرد کە گەلانی عێراق و ئێران یەک چارەنووسی ھاوبەشیان ھەیە و وتی: “دەمانەوێت ھاریکارییە ھاوبەشەکانمان لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەین بە تایبەتیش کە خاڵی زۆر ھاوبەش لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ھەیە”.

باقری بەشێکی قسەکانی بۆ شەڕی غەززە تەرخان کرد و جەختی لەوە کرد کە پێویستە بەبێ ھیچ مەرجێک، کۆمەڵکوژی لە غەززە بوەستێندرێت و وتی: “ئەمریکییەکان ناتوانن لە یەک کاتدا بە چەک پاڵپشتی لە ئیسرائیل بکەن و دەستپێشخەریش بۆ ئاگربەست ڕابگەیەنن”.

لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەکرێت
پێشت لە جەژندا هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغە دەکرێت
بچوکترین وێنەکێشی جیهان ناوی چووە کتێبی گینس
دواتر بچوکترین وێنەکێشی جیهان ناوی چووە کتێبی گینس
پەیوەندیدار