ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن



دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ڕۆژی سێشەممە دەستیپێکرد، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ئەمڕۆ کۆتایی دێت.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی کە دوێنێ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن: (شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، ڕۆشنبیری و لاوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، کارەبا، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران).

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم لەکاتێکدایە،کە هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا مووچەی مانگی نیسان و ئایاریان وەرنەگرتووە.

 

ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر بەردەوامە
پێشت ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر بەردەوامە
چەند بڕیار و ڕێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ رۆژانی جەژن
دواتر چەند بڕیار و ڕێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ رۆژانی جەژن
پەیوەندیدار