داهاتی نەوتی عێراق 38 ترلیۆنی تێپەڕاند



وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و هەناردەی نەوتی لە چوار مانگی یەكەمی 2024دا بڵاوكردەوە، كە (411) ملیۆن بەرمیل نەوت بووە و داهاتەكەشی (38) ترلیۆن دینارە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و هەناردەی نەوتی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوكردەوە، كە نزیکەی (411 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە فرۆشتووە، نزیکەی بڕی (405 ملیۆن و 810 هەزار) بەرمیلی بە ڕێژەی (98.6%) بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بووە.

هەر بەپێی ئامارەكە، داهاتی گەڕاوەی نەوتی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە (38 ترلیۆن و 26 ملیار) دینار بووە و (89%) کۆی داهاتی وەزارەتەکەی پێکهێناوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم نەكراوە و بەوەش مانگانە زیانی نزیكەی یەك ملیار دۆلاری لە داهاتی گشتی هەرێم و عێراق داوە.

سودانی بڕیاریدا بە پێدانی بڕێك پارەی وەك دیاری بە حاجییان
پێشت سودانی بڕیاریدا بە پێدانی بڕێك پارەی وەك دیاری بە حاجییان
بۆ قوربانیکردن چەند ڕێنماییەک دەرکرا
دواتر بۆ قوربانیکردن چەند ڕێنماییەک دەرکرا
پەیوەندیدار