حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت



بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە 4 ڕۆژ پشووی فەرمییە لەكاتێكدا حكومەتی عێراق هەفتەیەكی كردووە بە پشوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و دوابڕیار بۆ پشوو ڕادەگەیەنێت.

بە گوێرەی ڕۆژمێری پشووە فەرمییەكانی حکومەتی هەرێم پشووەکانی جەژنی قوربان 4 ڕۆژ دەبێت لە ڕۆژی 16ی حوزەیران تاوەكو 20ی حوزەیران دەبێت، بەو پێیەش ڕۆژی پێنج شەممە دەوامی فەرمی لە دامودەزگا حکومییەکان دەست پێدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی پشووی جەژنی قوربانەوە دەدات، كە پشوووەكە هاوتای عێراق دەكات یان نا.

پێشتریش محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پشووەکانی جەژنی قوربانی دیاری كرد، كە لە ڕۆژی 16ی مانگی حوزەیران تاوەکو 22ی حوزەیران دەبێت و ڕۆژی دواتر 23ی حوزەیران دەوام دەستپێدەكاتەوە.

 

” ٣ هەزار منداڵی فەلەستینی مەترسی مردنیان لەسەرە”
پێشت ” ٣ هەزار منداڵی فەلەستینی مەترسی مردنیان لەسەرە”
زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو… ئامادەکارییەکانی سعودیە بۆ حەج
دواتر زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو… ئامادەکارییەکانی سعودیە بۆ حەج
پەیوەندیدار