سووتانی باڵەخانەیەک لە کوێت زیاتر لە 80 قوربانی لێکەوتەوە



ئاگر لە باڵەخانەیەکی ناوچەی مەنقەفی باشووری کوێت کەوتەوە و لانیکەم 80 کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای کوێت بڵاویکردەوە لە ناوچەی مەنقەفی باشووری وڵاتەکە باڵەخانەیەک سووتا و تا نیوەڕۆ 43 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 40ی دیکەش بریندار بوون.

ئەو باڵەخانەیەی گڕی گرتووە، شوێنی نیشتەجێبوونی کرێکاری بیانی بووە.

وەزارەتی تەندروستی کوێتیش ڕایگەیاند، بریندارەکانی ڕووداوەکەیان بەسەر نەخۆشخانەکاندا دابەشکردووە بە مەبەستی چارەسەرکردنیان و برینی ژمارەیەکیشیان سەختە.

باقری، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
پێشت باقری، سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
بەتەمەنترین کەسی ئەم وەرزەی حەج، گەیشتە سعودییە
دواتر بەتەمەنترین کەسی ئەم وەرزەی حەج، گەیشتە سعودییە
پەیوەندیدار