نرخی دۆلار دابەزی



هەرچەندە بانکی ناوەندی عێراق دۆلاری نەختی کەمکردەوە، بەڵام نرخەکەی لە بازاڕەکاندا دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 280 ملیۆن و 112 هەزار و 188 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 256 ملیۆن و 202 هەزار و 188 دۆلاری حەواڵە و تەنها 23 ملیۆن و 910 هەزاری بە نەخت بووە.

هەرچەندە بانکی ناوەندی بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ، فرۆشتنی دۆلاری نەخت کەمیکردووە، بەڵام ئەمە نەبووە ڕێگر لەبەردەم دابەزینی نرخەکەی لە بازاڕدا.

ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەولێر و سلێمانی بە 146 هەزار و 900 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ گەیشتە 147 هەزار و 600 دینار.

بەتەمەنترین کەسی ئەم وەرزەی حەج، گەیشتە سعودییە
پێشت بەتەمەنترین کەسی ئەم وەرزەی حەج، گەیشتە سعودییە
قوربانیکردن بۆ دەستگیرۆیی هەژارانە لە جەژنی قورباندا
دواتر قوربانیکردن بۆ دەستگیرۆیی هەژارانە لە جەژنی قورباندا
پەیوەندیدار