كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ڕۆژانی كۆتایی ئەم هەفتەیە و ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت و ئاشكرای دەكات، ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر كاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرم و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و تاوەكو 21ی حوزەیران دەخایەنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی چوار شەممە 12/6/2024 پلەکانی گەرما بە جێگیری ئەمێننەوە و لە دوو سبەیەوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە و ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری ساماڵ ئەبێت و لە ڕۆژی ھەینیەوە 14/6/2024 بای باکوری ڕۆژھەڵات لەسەر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ چالاک ئەبێتەوە.

وتیشی، ” لەھەفتەی ئایندەوە و لەڕۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان ناوچەکانمان ئەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرم لە باکووری کیشوەری ئەفریقاوە و چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو بۆ ئەوکاتە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت بۆ سەروو تێکراییەکان”.

ڕوونیشی كردەوە، کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە تا 21/6/2024 بەردەوامی ئەبێت و دوابەدوای ئەگەری گۆڕانکاری و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەبێت.

بەپێی پێشبینی ئەو شارەزا كەشناسییە، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە بەم شێوەیە ئەبێت: ھەولێر 45 پلە و سلێمانی و دهۆك و سۆران 42 بۆ 43 پلە و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و زاخۆ 44 پلە و كەركوك و گەرمیان 47 بۆ 48 پلە دەبێت.

ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێرا دەكرێن
پێشت ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێرا دەكرێن
پزیشكێكی منداڵان: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات
دواتر پزیشكێكی منداڵان: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات
پەیوەندیدار