ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران خێرا دەكرێن



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا خێرا دەكات و لەڕێگەی گشتاندنێكەوە وردەكاری پێدانی زەوی ڕووندەكاتەوە.

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی شارەوانی، كە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاماژە بەوەدراوە؛ “پاڵپشت بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (242) ئەم بەرزەفتیە دەركراوە لەڕووی پلانسازییەوە بۆ ئاسانكردن و خێراكردنی پڕۆسەی جێبەجێ كردنی بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەپێی گشتاندنەكە، بۆ ئامادەكردنی ئەو ڕووبەرە زەویانەی بۆ بەكارهێنانی نیشتەجێبوونن و بەپێی ماستەرپلانی پەسەندكراوبون، نەخشەی كەرتی بەپێی كۆنووسەكە بۆ ئامادەبكرێت، ئەوەشی لەدەرەوەی سنووری ماستەرپلانی بوو، دوای دراسەكردن ڕێكارەكانی پێویستی بۆ بگیرێتەبەر.

جەختیشكراوەتەوە، ئەگەر زەوی پێویست لەسنووری شارەوانی و ماستەر پلاندا نەبوو، پێشنیاری گونجاو بۆ فراوانكردن ئامادەبكرێت، بەڵام بەگرتنەبەر و جێبەجێكردنی رێكاری یاسایی و پلانسازی بێت، دواتر و پاڵپشت بە ماددەی (8) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان سنوورەكە فراوان بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، ڕووبەری ئەو پارچە زەویانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت نابێت لە (200) كەمتر بێت واتە درێژیەكەی هەشت مەتر و پانییەكەی (25) مەتربێت و پانی شەقامەکان بۆ ناو شار و قەزا و ناحییەکان 12م کەمتر نەبێت.

نرخی ئاڵتون بەرزبوونەوەی دیكەی تۆماركرد
پێشت نرخی ئاڵتون بەرزبوونەوەی دیكەی تۆماركرد
كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا
دواتر كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار