پزیشكێكی منداڵان: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات



پزیشکێكی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕایدەگەیەنێت، هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن و دەشڵێت: هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

د.پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە، کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزدا و گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ وشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزدا و کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و ڕشانەوە.

دەشڵێت: هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

سەبارەت بە هۆكارەكانی نەخۆشییەكە ڕوونی كردۆتەوە، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین، یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.

بەپێی ڕێنمایی ئەو پزیشكە، بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:
١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.
٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.
٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

 

كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا
پێشت كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا
منداڵەکەت مەخەرە کێبڕکێی خۆتەوە!
دواتر منداڵەکەت مەخەرە کێبڕکێی خۆتەوە!
پەیوەندیدار