منداڵەکەت مەخەرە کێبڕکێی خۆتەوە!



مامۆستا ئاوات حەمە
دایکی ئازیز باوکی بەڕێز، ئەگەر منداڵانی گەڕەک یاخود خزمەکانت هەموویان بەشداری خوولی هاوینەن یان دوو کەلیمە ئینگلیزی دەزانن، ئەوا پێت وانەبێت منداڵەکەی تۆ دواکەوتوە.

منداڵەکەی تۆ ئەوکاتە هەست دەکات کە دوا کەوتووە، کە جگە لە خوێندن هیچ بەهرەیەکی تری نییە.کارەساتەکە ئەوکاتە دەست پێدەکات کە زانکۆ تەواو دەکات و چاوی تەنها لە دامەزراندنە، کە نییە.

نـــاکرێ و نـــابێت، منداڵەکەت ٩ مانگی ڕێک لەسەر تەختەیەکی ڕەق و تەق دانیشتووە و تەنها گوێی گرتووە لە پۆلدا بێ ئەوەی دەستی بۆ هیچ بردبێت. تۆش بێیت ئەو ٣ مانگە پشوە کە دەرفەتە بۆ پەرەدان بە کارامەیەکانی منداڵەکەت لە هەموو ڕویەکەوە جارێکی دی لەسەر هەمان تەختەو لە ناو چوار دیوار بەندی بکەی.

دواجار منداڵەکەی تۆش وەکو هەموو ئەو دەرچوانەی زانکۆ بێ ئیش بێ کار دەخوولێتەوە، نازانێت چی بکات چونکە لە ڕابردوودا تەنها خوێندوویەتی.

منداڵەکەت تەمەنێکی بەڕێ کردووە بەڵام هەستەو دانیشەیەکی ڕێک و پێکی نییە، ناتوانێت وەڵامی دوو پرسیار بداتەوە چونکە هەمیشە گوێی گرتووە و چی نووسراوە تووتی ئاسا لەبەری کردووە.

فەرموو بەشداری خوولێکی وێنەکێشان، میوزیکی، وەرزشی، پەروەردەیی یان ….. پێبکە.

ڕێگای کتێبخانەی نیشان بدە لێگەڕێ دوو کتێبی ئاینی، ئەدەبی، مێژووی بخوێنێتەوە.

ئەو پارەیەی دەیدەی بۆ خوولەکە دوو سەفەری پێبکە.

ئەمانە کاریگەری گەورەیان هەیە بیری منداڵ فراوان دەکەن سەردەکێشن بۆ داهێنان. دواجار وا دەکات منداڵەکەت فرە بەهرە بێت و لە کۆتایدا لە بوارێکدا خۆی دەدۆزێتەوە.

پزیشكێكی منداڵان: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات
پێشت پزیشكێكی منداڵان: لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات
عومەر جەبار: قوباد تاڵەبانی ڕێك “مامی بچوكە” دادە هێرۆی خەمخۆری هەمووانە
دواتر عومەر جەبار: قوباد تاڵەبانی ڕێك “مامی بچوكە” دادە هێرۆی خەمخۆری هەمووانە
پەیوەندیدار