بەرپرسی باڵای وڵاتێک فڕۆکەکەی وندەبێت، بە مردووی دەدۆزرێتەوە



سەرۆکی مالاوی ڕایگەیاند، هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک کۆمار گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، لازارۆس چاکوێرا، سەرۆکی مالاوی لە میانەی وتارێکدا بۆ وڵاتەکەی ڕایگەیاند، هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکەی کە ساولۆس کلاوس چیلیما جێگری سەرۆکی مالاوی هەڵگرتبوو، کە ڕۆژی دووشەممە بێسەروشوێن بوو، گیانیان لەدەستداوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ساولۆس چیلیما و نۆ کەسی دیکە لە کاتی گەشتێکیاندا فڕۆکەکەیان ونبوو، کە فڕۆکەیەکی سەربازییە و لە کەشوهەوایەکی نەگونجاودا فڕیوە، پاش ڕۆژێک لە گەڕان توانرا بدۆزرێتەوە، کە هەموو سەرنشینەکانی ناوی گیانیان لەدەستدابوو.

جێگری سەرۆک و سەرۆک کۆمار لە دوو بەرەی جیاوازن، بەڵام ئەو دووانە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠دا یەکگرتوو بوون و هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا.

خانەقای بیارە، پارێزەری کەلتووری کوردی
پێشت خانەقای بیارە، پارێزەری کەلتووری کوردی
بێ ئاکامی کۆنفرانسە پەروەردەییەکان
دواتر بێ ئاکامی کۆنفرانسە پەروەردەییەکان
پەیوەندیدار