شوێنی ئەو زەوییانە دیاری دەکرێت، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت



بە مەبەستی خێراکردنی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێکی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان کراوە، داوا دەکات لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکاندا شوێنی ئەو زەوییانە دیاری بکرێت کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت لەسەر ڕووبەری ٢٠٠ مەتر چوارگۆشەیە، ٨م *٢٥* درێژی و پانی پارچە زەوییەکەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٢٧ی ئازار ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکرد، لەنێویاندا دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.

 

بێ ئاکامی کۆنفرانسە پەروەردەییەکان
پێشت بێ ئاکامی کۆنفرانسە پەروەردەییەکان
دەیان منداڵ لە ئاگرەکەی نەجەف ڕزگارکران
دواتر دەیان منداڵ لە ئاگرەکەی نەجەف ڕزگارکران
پەیوەندیدار