دەیان منداڵ لە ئاگرەکەی نەجەف ڕزگارکران



ئاگر لە بەشی منداڵبوونی نەخۆشخانەی فێرکاری نەجەف کەوتەوە و دەیان منداڵ لە بەشی ناکامەکان ڕزگارکران.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە هۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە بەشی منداڵبوونی نەخۆشخانەی زەهرای فێرکاری لە شاری نەجەف کەوتەوە.

دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی، 40 منداڵ لە بەشی ناکامەکان ڕزگارکران و پاشان ئاگرەکەش کۆنترۆڵ کرا.

غەسان عەکایشی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە هاووڵاتییانی نەجەفی دڵنیاکردەوە لەوەی ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

جەختیشیکرد لەوەی تەنها وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی منداڵەکانیان گواستووەتەوە و سەرجەمیان سەلامەتن.

شوێنی ئەو زەوییانە دیاری دەکرێت، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت
پێشت شوێنی ئەو زەوییانە دیاری دەکرێت، کە بڕیارە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکرێت
بە گومانی گەندەڵی، داوای ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی دەکرێت
دواتر بە گومانی گەندەڵی، داوای ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی دەکرێت
پەیوەندیدار