بە گومانی گەندەڵی، داوای ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی دەکرێت



بە گومانی بوونی گەندەڵی لە کارەکانی پارێزگاری بەوەکالەت، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرلەمانتارانی کەرکووک داوای ڕاگرتنی دابەشکردنی زەوی دەکەن.

نوێنەرانی کەرکووک لە نووسراوێکی هاوبەشیاندا بۆ نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوایان کردووە ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە رابگیرێت.

لەو نووسراوەدا کە واژۆی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و حەوت پەرلەمانتاری دیکەی لەسەرە، هۆکاری داواکارییەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ بوونی گومانی گەندەڵی لە ڕێکارەکانی ئیدارەی کەرکووک لە دابەشکردنی زەوی و کارەکانی شارەوانی لە تاپۆکردنی زەوییەکاندا.

دەیان منداڵ لە ئاگرەکەی نەجەف ڕزگارکران
پێشت دەیان منداڵ لە ئاگرەکەی نەجەف ڕزگارکران
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامە
دواتر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامە
پەیوەندیدار